رۆمانه نوێیه‌كه‌ی ئارام محه‌مه‌د بڵاوكرایه‌وه
07:09 - 13/02/2020
كولتووری زه‌مه‌ن
ئه‌مڕۆ وێڕای كه‌ش
و هه‌وایه‌كی سارد، مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانه نوێیه‌كه‌ی ئارام محه‌مه‌د
به‌رێوه‌چوو.
كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندی رۆشنبیری ره‌هه‌ند له شاری سلێمانی مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌و
ئیمزاكردنی رۆمانه نوێیه‌كه‌ی ئارام محه‌مه‌د به‌رێوه‌چوو.
مه‌راسیمه‌كه
كه ژماره‌یه‌كی زۆر خوێنه‌رو هه‌وادارانی نوسه‌ر ئاماده‌بوون به‌درێژای نزیكه‌ی
دوو كاتژمێر نوسه‌ر خوێنه‌رو شه‌یدایانی رۆمانی (رۆژێك له‌وساڵانه هه‌ڵده‌گرم) به‌رێوه‌چوو.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، سه‌باره‌ت به رۆمانه نوێیه‌كه‌ی ئارام محه‌مه‌د وتی رۆمانی "رۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم" ی
ئارام محمد شیاوی خوێندنەوەیە بەتایبەت بۆ نەوەی دوای راپەرین.
سه‌ركه‌وت
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد ئارام سەلیقەیەکی گێڕانەوەی وردی هەیە، خاوەن زمانێکی
پاراو و خەیاڵێکی فراوانە کە هەمیشە نوسینەکانی واتلێدەکات زیاتر بەردەوام بی تا کۆتایی.
رۆمانی "رۆژێک
لەو ساڵانە هەڵدەگرم" ی ئارام محه‌مه‌د باس کردنە لە دونیای پێش راپەرینی ۱۹۹۱ و دوای راپەرین کە چۆن هەموو ئەو شتانەی
پێش راپه‌رین خەونمان پێوەدەبینی لە دوای راپەرین چۆن ماناکانیان گۆڕان.


