هونەرمەندێکی ناسراوی ئێران گەیەندرایە نە خۆشخانە
04:06 - 27/01/2020
"زەمەن"
دوێنێ یەکشەممە محەمەدرەزا شەجەریان، گۆرانی
بێژی ناسراوی فارس گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و پزیشکەکەشی دەڵێت لەسەر هەمان نەخۆشی
کە جۆرێکی شێرپەنجەیە چارەسەری تەندرووستی وەردەگرێت.
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی و پزیشکی ئێران
لەبارەی نەخۆشییەکەی شەجەریانەوە دەڵێت "مامۆستا شەجەریان وەک هەمیشە پێویستی
بە چارەسەری پزیشکی هەیە و ئەمڕۆ و دوێنێش چارەسەر وەردەگرێت و دەگەڕێتەوە
ماڵەوە".
هاوکات سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی جەمەوە کە
ئەو نەخۆشخانەیە محەمەد رەزا شەجەریانی تێدا خەوێندراوە دەڵێت "دوێنێ و ئەمڕۆ
شەجەریان میوانی ئێمە بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی دوو ڕۆژی دیکە
دەگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی".
ماوەی چوار ساڵە محەمەد رەزا شەجەریان بەهۆی
نەخۆشی شێرپەنجەوە دەست و پەنجەی نەرمکردووە و ماوەی ئەو چوار ساڵە لە جەندین
ولاتی جیهانی چارەسەری وەرگرتووە.
گۆرانییەکی محەمەد رەزا شەجەریان بە زمانی کوردی(مەریەم سەبڵاخی)