ئەتەکێتی بەکارهێنانی فەیسبووک
05:47 - 01/12/2019
"زەمەن"
فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەریەکەو ئەتەکێتی تایبەت بە خۆی هەیە، سهنتهرێكی توێژینهوهی بهریتانی شەش خاڵی خستووەتەڕوو کە دەبێ پەیڕەویان بکەیت.
یەکەم: بڵاوكردنەوەی وێنەی خۆت بە شێوەیەكی رۆژانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە و بێزاری هاوڕێكانت و زیان بە پێوەندییەكەتان دەگەیەنێ، خەڵكی حەز دەكەن بە كەمترین وێنە زۆرترینت لەسەر بزانن.
دووەم: ژمارەی هاوڕێكانت نەزۆربن نەکەم لە فەیسبووك، زیاتر جێی بایەخ دەبی لای هاوڕێكانت. چونكە دەردەکەوێ کە هەموو کەسێک وەرناگریت و ئەوان جێگەی بایەخی تۆن. ئەگەر كەمیشبێ دیسان دەبێتە هۆی كەمیی هاوڕێ و بە كەسێكی گۆشەگیر تەماشا دەكرێی.
سێیەم: توێژینەوە كۆمەڵایەتییەكان دەریدەخەن، لێك نزیكبوونەوە لە نێوان هاوڕێیان، ئەو كاتە پتەو دەبێتكە زانیارییەكانیان لەسەر یەكتر بە یەكسانی بدەن بە دەستەوە.
چوارەم: وێنەی پۆرترێت كە تەنیا رووە، رەنگە ئاساییبێ، بەڵام ئەو وێنانەی زۆر نزیكن لە دەموچاو و وردەكاریی روو بە تەواوی نیشان دەدات، دەبنە هۆی بێزاری هاوڕێکانت.
پێنجەم: نیشاندانی لایەنی سۆزداری لە نێوان هاوڕێیاندا، زۆر گرنگە.
شەشەم: رەنگە وابزانی ئەگەر زۆر بە نەرمی هەڵسوكەوت بكەی، هاوڕێكانت خۆشیان دەوێی، بەڵام ئەمە راست نییە.