یاریدەدەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: نەوتی باکوری خۆرھەڵاتی سوریا بۆ کوردەکان دەبێت نەک بۆ ئەمریکا
10:20 - 08/11/2019
"زەمەن"
یاریدەدەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیان نەوتی باکوری خۆرھەڵاتی سوریا بۆ کوردەکان دەبێت نەک بۆ ئەمریکا.
جۆناسان ھۆفمان یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لە پێنتاگۆن، ڕایگەیاند بەوەدا کە کوردەکانی ڕۆژئاوا پێویستیان بەوەیە بە داھاتی خۆیان، خۆیان بەڕێوەبەرن، بۆئەمەش نەوتی باکوری خۆرھەڵاتی سوریا بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات ئەبێت نەک بۆ ئەمریکا.
ڕاشیگەیاند ھەر ھێزێک بچێت بەلای کێلگە نەوتییەکانی باکوری خۆرھەڵات جگە لە کوردەکان ئەوا ئەمریکا بە ھێز وەڵامی ئەداتەوە، وتیشی: ئەرکی ئەمریکا تەنیا ئەوەندەیە پارێزگاری لەو کێڵگانە دەکات تا نەکەونە دەست دوژمنەکانی کورد.
وتیشی ئەمریکا و ھێزەکانی سوریای دیموکرات لەئێستادا ئەرکیان پاراستنی ئەو کێلگانەیە لەدەست داعش تا زیانیان لێنەدرێت.
ئا: لوقمان غەفوور - سەرچاوە: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ