789 هەمەڕەنگ

خواردنەوەی شەربەتی سروشتی زیانی هەیە

11:13 - 08/10/2019

"زەمەن" 


ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، شەربەتی سروشتی و  ئەو خواردنەوە گازیانەی شەکری تێدانیە، دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوەم  بە رێژەی لە 18٪ .

توێژەران دەڵێن توێژینەوەکە لەسەر 200 هەزار کەس ئەنجامدراوە بۆ ماوەی 26 ساڵ، پاش چاودێریکردنیان و ئاگاداربوون لە جۆری ئەو خواردنەوانەی کە دەیخۆن، دەرکەوتوە لە بەریتانیا رێژەی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوەم زیادیکردوە.

رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، توێژەران لە ئەنجامی توێژینەوەکەوە بۆیان دەرکەوتوە،  ئەگەر لە هەفتەیەکەدا 3 کوپ شەربەتی سروشتی پرتەقاڵ بخورێتەوە، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوەم بە رێژەی لە 15٪ زیاددەکات.

هەر لە ناوەڕۆکی توێژینەوەکەدا هاتوە، ئەو خواردنەوە گازیانەی شەرکیان تێدا نیە،  بە رێژەی ١٨٪ نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم زیاددەکات.

 

توێژەران رێنمایی دەدەن لەوەی میوە وەک خۆی بخورێت باشترە وەک لەوەی بکرێت بە شەربەت.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن