454 هەمەڕەنگ

چی بکەیت بۆ ئەوەی تەندروستی جگەرت بپارێزێت؟

09:58 - 08/10/2019

"زەمەن"

 

توێژەران دەڵێن، بۆ ئەوەی جگەر لە توشبوون بە چەند نەخۆشییەک بپارێزێت، دەبێت گرنگی بەسیستمێکی خواردنی تەندروست بدەیت، کە لە سەوزەو میوەو چەرەسات پێکهاتبێت.

دکتۆر یوری کاڤالینکۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ریا نوڤستی روسی دەڵێت، هۆکاری توشبوونی جگەر بە چەند نەخۆشییەک دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی دەرزی مادەی هۆشبەر و تاتۆ و  گواستنەوەی خوێن و چاندنی ئەندامەکانی جەستە، لەگەڵ و نەشتەرگەری جوانکاری و ئەنجامدانی سێکسی نا شەرعی.

دکتۆر یوری لە درێژەی وتەکانیدا باس لەوە دەکات کە تێبینیان کردوە، لەم ساڵانەی کۆتاییدا، چەوری جگەر و رێژەی توشبوون بە شێرپەنجەی جگەرە رووی لە زیادبوون کردوە، کە ئەمەش پەیوەندی بە سیستمی خۆراکی ناتەندروستەوە هەیە.

توێژەران رێنمایی دەدەن لەوەی دەبێت ناو بەناو سەردانی پزیشک بکرێت و دووبکەویتەوە لە خواردنەوە کحولییەکان، چونکە هۆکارە بۆ توشبوون بە چەند نەخۆشییەک.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن