بەرهەم ساڵح: ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌بووه
09:38 - 07/10/2019
"زەمەن"
سه‌رۆك كۆماری عیراق لە
وتارێكدا رایگەیاند: ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌بووه.
بەرهەم ساڵح سەرۆک
کۆمارى عێراق وتارێکى لە بارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە پێشکەشکرد و رایگەیاند:
"به ئامانجكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان و
خۆپیشانده‌ران و میدیاكاران مایه‌ی قبوڵكردن نییه".
وتیشی: خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی هه‌ستكردن
به سته‌م و پێویستیی وڵات بووه به چاكسازی و ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران به
فه‌رمان و رێنمایی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا نه‌بووه.
بەرهەم ساڵح ئاماژەى بەوەشکرد: پێویسته
سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌بێ جیاكاری ره‌وانه‌ی دادگا بكرێن و وتی: ئه‌وانه‌ی
روبه‌روی خۆپیشانده‌ران بونه‌ته‌وه دوژمنی گه‌لی عیراقن.