11وتار

هەموو سەرمایەدارێک سەرمایەداری نیشتیمانی نییە

9/6/2026 11:49:00 AM
زاگرۆس محمد

لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر بە پێوەری نیشتیمانی سەیر بکەین، ڕەنگە لە هەر ناوچەیەک تەنها چەند سەرمایەدارێک شایستەی ئەم ناونیشانە بن.

سەرمایەداری نیشتیمانی ئەوە نییە کە تەنها زۆر پارەی هەبێت؛ ئەوەیە کە سەرمایەکەی بۆ دروستکردنی هێزی ئابووریی نیشتیمان بەکاربهێنێت.

لە وڵاتانی پێشکەوتوودا، دەوڵەت سەرمایەداری ستراتیژی دەپارێزێت، چونکە ئەو سەرمایەدارەش بەشێکە لە هێزی وڵات.

دەوڵەت پاراستنی دەکات؛ ئەویش نیشتیمان بەهێز دەکات.

ئێمەش پێویستمان بەو جۆرە سەرمایەدارییە، نە بە سەرمایەدارییەک کە تەنها سەرمایەکەی گەورە دەکات و نیشتیمان لاواز.

سەرمایە بۆ نیشتیمانە، نە نیشتیمان بۆ سەرمایە

ئەوەی سەرنجی بۆ ئەم بابەتە ڕاکێشام ئەم نمونەیە:

دوێنێ بۆ کارێکی کۆمپانیاکەمان چووینە شارێک لە ئەڵمانیا. بەهۆی ئەمنییەتی بابەتەکەوە ناتوانم ناوی شار و کەسەکە بڵێم.

لە دەوری ماڵێک کۆنترۆڵ و پاراستنی زۆری پۆلیس هەبوو. سەرەتا وایم زانی کە ئەو کەسە دەبێت کەسێکی سیاسیی بێت؛ سەرۆکی وڵات، وەزیر یان کەسێکی لەو جۆرە.

لە دراوسێکەیم پرسی کە ئێمە ئیشمقن بۆ ئەودەکرد :
«ئەمە کێیە؟ بۆچی ئەم هەموو پاراستنەی لە دەوری ماڵەکەیە؟»

وتی:
«ئەو سەرمایەدارێکی نیشتیمانییە. خاوەنی سەرچاوە و بەرهەمی.......! ستراتیژییە بۆ ئەڵمانیا. بۆیە حکومەت خۆی چاودێری و پارێزگاری لێ دەکات.»

ئەمە زۆر سەرنجمی ڕاکێشا.

لەوێ تێگەیشتم کە لە وڵاتێکی ڕێکخراودا، هەندێک سەرمایەدار تەنها خاوەنی پارە نین؛ بەشێکن لە توانای ئابووری و ئاسایشی نیشتیمان.

لەوێ پەیوەندییەکە دوولایەنەیە:

سەرمایەداری نیشتیمانی دەوڵەت پشتیوانی دەکات، و دەوڵەتیش سەرمایەداری نیشتیمانی دەپارێزێت.

بەڵام ئەمە واتەی ئەوە نییە کە سەرمایەدار لە سەرووی یاسا بێت. بە پێچەوانەوە، دەوڵەت دەبێت هەم پشتیوانی بکات و هەم چاودێری بکات، چونکە سەرمایەکەی پەیوەندی بە بەرژەوەندیی گشتییەوە هەیە....

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن