سه‌رۆك تره‌مپ، وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی دامه‌وه
6/28/2019 8:13:00 PM
لوقمان غه‌فوور
شه‌وی رابردوو 27 ی جون، نامه‌یه‌كی پڕ گله‌یم
نارد بۆ سه‌رۆك تره‌مپ، له‌ناوه‌ڕۆكدا پێموت، هه‌رچه‌نده ئه‌زانم سه‌رقاڵی به‌كاره‌كانی G20 ه‌وه له ژاپۆن، به‌ڵام چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك
لهكاتهكهتم بده‌رێ، یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی ئه‌و كاته‌ی بۆ مێركل و پۆتن سه‌رفت كرد
تا منیش باسی ئه‌و كوشتارگهله-ت بۆ بكه‌م كه ده‌وڵه‌تێكی په‌یمانی ناتۆ (توركیا)
به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستانی باشور كردوویه‌تی له‌دوو رۆژی رابردوودا.
دیار بوو نامه‌كه زۆر نیگه‌ران و توڕه‌یی
كردبوو، بۆیه بێ پێشه‌كی، بێ ده‌ستپێك، وه‌ڵامی دابۆوه و نوسیبووی كه ئێوه‌ی
كورد كه دوژمنه‌كانتان هه‌ڕه‌شه‌تان لێده‌كات ئه‌وكات ئێمه‌تان بیرئه‌كه‌وێته‌وه.
بۆیه من به‌كورتی ئه‌م وه‌ڵامه‌م هه‌یه بۆت ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ هاووڵاتیه‌كی
باكوری عیراق و حكومه‌ته خۆجێییه‌كه‌ی كوردستانی و چه‌ند مانگێكیشت ماوه ببیت به
هاوڵاتیی ئه‌مریكا.
بۆی نووسیبووم: "مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك
گرژی نێوان دۆخی ئه‌مریكا و ئێران ده‌ستی پێكرد سه‌ركرده‌كانی عیراق هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان
له ئێمه كرد كه ناهێڵین سه‌روه‌ری خاكی عیراق له‌كه‌دار بێت و ئه‌مریكا خاكی عیراق
به‌كاربهێنێت بۆ لیدانی ئیران، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌وان
وه‌ستابێت. به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات ده‌ستدرێژی نییه بۆ سه‌ر خاكی عیراق
و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، ئه‌ی بۆ قسه ناكه‌ن؟!".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "وابزانم سه‌رۆك كۆماری
عیراق له خۆتانه و كورده، ئه‌ی بۆ قسه ناكات. ئه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێمه
نه‌كرد كه ناهێڵێت خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربێت بۆ لێدانی ئێران... بیریشت خستمه‌وه
دوو هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئێوه سه‌رۆكێكی نوێ-تان بۆ حكومه‌ته خۆجێیهكهتان
هه‌ڵبژارد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه هێزی پێشمه‌رگه بجوڵێنێت بۆ ده‌ست به بانگهێشتی
شه‌ڕ ناكات و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێناگه‌یه‌نێت تا وه‌ك كورده‌كانی سوریا دژی
حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بوه‌ستینه‌وه و پێی بڵێین هه‌پرون به ههپرونت ده‌كه‌ین
ده‌ستدرێژی بكه‌یته سه‌ر كورده‌كانی عیراق، ئه‌گه‌ر ناتوانن خۆتان بپارێزن ئه‌ی چۆن
باسی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌كه‌ن!".
به‌رێزم: له‌م دیدگایه‌وه جارێ گله‌یی له سه‌رۆكی
عیراق بكه كه مانگێ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی توركیا-ی كرد، ئەرێ تۆ نامه‌یه‌كت بۆ
نارد لێی بپرسی چیت باسكرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا. یاخود دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دوو شه‌و و دوو ڕۆژی له هه‌ولێر كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌نده
ئازا نه‌بویت نامه‌یه‌ك بۆ به‌رپرسه‌كانی هه‌ولێر بنێریت و بڵیت ئه‌م دوو رۆژه
باسی چی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌ن.
گله‌یی بۆ له‌من ده‌كه‌یت، ئێوه سه‌دان بنكه‌ی
میت و ئیلاعات-تان له شاره‌كانی عیراق و هه‌رێمه خۆجێییه‌كه‌ی كوردستانتان بۆ ئێران
و توركیا كردۆته‌وه، ئیتر ئێمه چیتان لێبكه‌ین. له 1991ه‌وه كوردستان-مان له
سه‌ر سینییه‌كی زێرین تهسلیمكردوون و عیراق-یشمان به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر سینیه‌كی
تر له 2003 ه‌وه ته‌سلیم به عیراقییه‌كان كرد. ئێمه چی بكه‌ین ناتوانن ئیداره‌ی
خۆتان بكه‌ن و سه‌روه‌ری خاكی خۆتان بپارێزن و له باوه‌شی توركیا و ئیران نایه‌نه
ده‌ره‌وه.
له كۆتایدا: ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه
دوژمنهكانتانمان (ئێران و توركیا) گوشار داوه یه‌ك له‌سه‌ر ده له‌ناوخۆ سه‌ركرده‌كانی
عیراق بیانكردایه ئێستا دوژمنه‌كانتان نه‌ك بۆ ئێوه‌ی كورد بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان
چۆكیان دابوو.