760وتار

پرۆژەی منداڵ بوون

9/18/2019 10:07:00 PM
هێڤیدار ئەحمەد


پشتڕاستبن تەسلیم نابم...
لەبەر چاوی من قسە و پڕۆژەی من گۆڕاوە
من بەرۆژی رووناک لەبەردەم ھەڵبژێردراوانی گەلی کوردستان گوتم (مەترسییەکی گەورە لەسەر خەڵک و ئایندەی کوردستان ھەیە) کە گەر وا بڕوات لە ساڵانی داھاتوو ژمارەی مردووەکان زیاتر دەبێ لە ژمارەی لەدایکبووان.
ئەمە پەیوەندی بە نەتەوەی کوردەوە ھەیە.
گوتم:عێراق زیاتر لە نیو ملیۆن لە خەڵکی کوردستان ھەژمار ناکات
گوتم:لە داھاتوودا وا بڕوات دەبینە کومەڵگایەکی پیر و گەنجمان نامینێت
گوتم: عێراق وەکو ژمارە مامەڵی لەگەڵ ئێمە دەکات نەک وەک قەوارەیەکی سیاسی و ئێمە گەلێکی ھەرەشە لێکراوین، پێویستە خۆمان راگرین
گوتم: لە بودجەدا عێراق مامەڵەی ژمارە لەگەڵ ئێمە دەکات نەک وەک قەوارە و نەتەوەیەک
گوتوومە: پێویستە حکومەت ھاوکاری ئەو خێزانانە بکات کە ٥ منداڵ و سەرووی ٥ منداڵییان ھەبێ. قەت نەمگوتووە ھەنوو خێزانەکان بیکەن بە ٥ منداڵ!
بەڕێزان
بەراستی ھەرەشەیەکی جددی لەسەر ئێمە ھەیە و تەنیا بیر لە ئێستای خۆمان نەکەین
دەبێ بیر لە ١٠ بو ١٥ ساڵی دیکە بکەین.
میللەتێکین وا بڕوات و چارە نەکەین مەترسی لەنێو چوونی ھەیە.
من تەسلیمی ئەوانە نابم کە بەبێ ئەوەی بیر بکەن قسە دەنووسن و گوتاری درێژخایەن دەنووسن.
داوا دەکەم بە عەقل و مەنتق بیر بکەنەوە.
دڵنیابن پڕۆژەم ھەیە بو گەورەکردنی ئەو بیرۆکەی خستوومەتەڕوو.
خەڵک من نەزان و بە چ ناو ببەن ھەر تەسلیمییان نابم.
چونکە بەڕاستی مەترسییەکی زۆر جددی لەسەر گەلی کوردستان لە باشووری کوردستان ھەیە.
خەڵک ئازادە چی بڵێ با بڵێن.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن