نرخى دۆلار بۆ خوار 144 هەزار دینار دابەزى
07:14 - 05/05/2025
زەمەن - ئابورى
نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە نرخى 100 دۆلار بۆ خوار 144 هەزار دینار دابەزى.
بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، نیوەڕۆى ئەمڕۆ نرخى 100 دۆلار تا 143,900 دینار دابەزیوە، بەڵام لە داخستنى بازاڕ نرخەکەى لە 144,300 دینار جێگیربوو.
رێکارەکانى بانکى ناوەندى و کەمبوونەوەى نەختینەى دینار لە عێراق هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى دینار بەرامبەر دۆلار، مامەڵەکارانى دینار دەڵێن، ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە بەردەوامبێت نرخى دینار زیاتر بەرزدەبێتەوە.