بەهاى لیرەى سورى بۆ نزمترین ئاست دابەزى
06:45 - 04/05/2025
زەمەن - ئابورى
ئەمڕۆ بەهاى لیرەى سورى بەرامبەر دینار بۆ نزمترین ئاست دابەزى.
بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەى سورى بە 119 هەزار دینار مامەڵەى پێوەکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە لەسەرەتاى رووخاى رژێمەکەى بەشار ئەسەد یەک ملیۆن لیرە لە دەوروبەرى 500 هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرا.
دابەزینى بەهاى لیرەى سورى پەیوەندیى بە هێرشەکانى ئەمدواییەى ئیسرائیلەوە هەیە بۆسەر هێزەکانى دیمەش، ئەوەش بەهۆى هێرشى چەکدارەکانى دیمەشقەوە بۆسەر درووزەکان دروستبووە کە ئیسرائیل پشتیوانییان لێدەکات، ئەوەش کاریگەریى لەسەر بەهاى لیرە دروستکردووە، لەبەرئەوەى ترس هەیە حکومەتە کاتییەکەى ئەحمەد شەرعیش سەرنەگرێت و زوو کۆتایى پێبێت، سوریا ببێتەوە مەیدانى جەنگ و یەکلایکردنەوەى ناکۆکیى زلهێزەکان.