نوێترین زانیاریى لەبارەى مووچە گەشیت
07:15 - 06/05/2025
زەمەن - کوردستانى
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چاوەڕوانبوون محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق رەزامەندى لەسەر تەمویلى مووچەى مانگى چوارى هەرێمى کوردستان بدات، بەڵام سودانى رەزامەندیى نەداوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامى گوتوویەتى، هەرێمى کوردستان پابەندى رێککەوتنەکان لەبارەى تەوتین و رادەستکردنى داهاتى نانەوتى نەبووە، بۆیە ئامادەنییە واژۆ لەسەر ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان بکات، بەوهۆیەوە سودانیش هیچ بڕیارێکى نەداوە.
هەروەها راشیگەیاند، بەرپرسانى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەسەر خەتن لەگەڵ سودانى تاکو قەناعەتى پێبکەن واژۆى ناردنى مووچە بکات، هەرکات سودانى قەناعەتى کرد و بڕیارى تەمویلى مووچەى پەسەندکرد، راستەوخۆ وەزارەتى دارایى عێراق پارەکە دەکاتەسەر هەژمارى بانکیى وەزارەتى دارایى هەرێم.