نرخ دیاریكراو بەرنامەی مۆلیدەكانی سلێمانی لە 15ی مانگەوە دەگۆڕێت
11:49 - 06/05/2025
زەمەن – سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی
رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه 6/5/2025 لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان
کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای
موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (42) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی
ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (6500) بۆ (7500) دیناره، بەو
پێیەی موەلیدەکان لە نێوان (155 بۆ 179) کاتژمێر کاریان کردوە.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاندووه، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ مانگی
(5) تا به‌رواری 15/5/2025 بەمشێوەیە دەبێت:
رۆژانە لەکاتژمێر
12ی نیوەڕۆ تا ١ی شەو کاردەکەن.
کاتژمێر 1ی شەو
دەکوژێتەوە تا 6:30 ی بەیانی.
کاتژمێر 6:30 ی
بەیانی تا 8:00 ی بەیانی کاردەکەن.
کاتژمێر8 ی بەیانی
تا 12 ی نیوه‌ڕۆ کارناکەن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی
نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی
كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له
(5) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.