مسقاڵێك زێڕ زیاتر لە 55 هەزاری لێبوەوە
10:34 - 01/05/2025
زەمەن - ئابوری
جیاواز لەهەفتەی
رابردوو بەهای زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و مسقاڵێك
زێڕ زیاتر لە 55 هەزاری لێبوەوە.
چەند مانگێک بوو نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەی بەردەوام
بوو، ئەمەش کاریگەریی کردبووە سەر کەمکردنەوەی خواست، ئەمڕۆ نرخەکەی جارێکی دیکە
دابەزییەوە.
10 ڕۆژ پێش ئێستا نرخی زێڕی عەیار 21 بە 725
هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ دابەزیوە بۆ 670 هەزار دینار، واتە 55 هەزار دینار
نرخ دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕدا بەم جۆرەیە.
یەک ئۆنسی زێڕ=3236 دۆلارە
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=765,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=700,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=670,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=575,000