پەیوەندی هەرێم و بانکی TBI تەقەی تێکەوت
12:55 - 30/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم، ئاشکرایکرد، سکاڵای یاساییان لەسەر بانکی TBI تۆمارکردوە، بەهۆی پابەندنەبوونیان بەو رێکەوتنەی ساڵی رابردوو لەگەڵیان ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، عەزیز ئەحمەد، جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، نیگەرانین لە دواکەوتنی بانکی بازرگانیی عێراق لە دانانی ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، ساڵی رابردو بانکەکە بەڵێنیدا ١٠٠ ئامێری نوێی ڕاکێشانی پارە بۆ (هەژماری من) دابین بکات و جگە لەوەش زیاتر لە ٤٠ هەزار داواکاری لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمەوە پێگەیشتووە، بەڵام بانکەکە هێشتا فەرمانی کڕینی دەرنەکردووە و چاپکردنی کارت بۆ فەرمانبەرانی حکومی دواکەوتووە.
رونیشیکردەوە کە بەهۆی ئەوەی بانکەکە پابەند نەبووە بەو رێکەوتنەکە، بە فەرمی سکاڵایان لەسەر تۆمارکردوە