لەسەر گۆرانی کوردی ١٠ مانگ زیندانی دەکرێن
02:35 - 30/04/2025
زەمەن _ کوردستانی
دادگایەکی تورکیا سزای زیندانی بەسەر پێنج ئەندامی دەم پارتیدا سەپاند، بە بیانووی بەشداریکردنیان بەشداریكردن لە ئاهەنگێك كە گۆرانی كوردی تێدا لێدراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان - دەم پارتی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ، پێنج ئەندامیان لە دێرسیم بەبیانووی بەشداریكردن لە چالاكی و رێپێوانێكیدا لە ساڵی رابردوودا بەڕێوەچووە و تێیدا ژمارەیەك گۆرانی كوردی لێدراوە، سزای 10 مانگ زیندانیكردنیان لەلایەن دادگایەكی توركیاوە بەسەردا سەپێنراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، ، دادگاكەی توركیا لە دێرسیم لە دووەم دانیشتینیدا بڕیاری سزای زیندانی بەسەر هەردوو هاوسەرۆكی دەمپارتی لە دێرسیم و هاوسەرۆكی شارەوانیی پێشووی شاری دێرسیم و ئەندامێكی تری رێكخستنی پارتەكەدا سەپاندووە.
پارێزەرانی دۆسیەكە رایانگەیاندووە، لە چالاكیی و رێپێوانەكەدا ژمارەیەك گۆرانی كوردی لێدراون كە لە زۆربەی رێوڕەسمەكاندا لێدەدرێن، بەڵام دادگاكە ئەوەی وەك بانگەشە دژی دەسەڵاتی توركیا لە قەڵەم داوە و ئەندامەكانی دەم پارتی سزاداوە