وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی بڵاوکردەوە
03:21 - 30/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، کات و خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و ٢٩ ڕۆژ دەخایەنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ریزبەندیی وانەکان وەکو ساڵانی رابردووە، بۆ زانستی بە زیندەزانی و بۆ وێژەیی بە مێژوو دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەکان لە ١ی٦ی ٢٠٢٥ دەستپێدەکات و لە ڕۆژی ٢٩ی هەمان مانگ کۆتایی دێت و تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر ٧:٣٠خولەکی بەیانی دەستپێدەکەن.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشداوە، هەر رۆژێک پشووی فەرمی بێت، پاش پشووەکە تاقیکردنەوەکان بە ریزبەندیی خۆیان بەردەوام دەبن.
باسی لەوەشکردووە، لەو بابەتانەی قوتابییان پێویستیان بە بژمێر بێت، دەتوانن تەنیا بژمێری وەزارەتی پەروەردە بەکاربهێنن.