604 کوردستان

لەم شارەى کوردستان دوو تۆن گۆشتى ئەسپ دەستى بەسەرداگیرا بەنیازى ساغکردنەوەى بوون

07:23 - 29/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

لە شارى سنەى رۆژهەڵاتى کوردستان، پۆلیس دەستى بەسەر زیاتر لە دوو تۆن گۆشتى ئەسپدا گرت کە بەنیازبوون بەسەر هاووڵاتیاندا ساغى بکەنەوە.

 

رووداوەکە لە شارى قروەى سەربە پارێزگاى سنەى رۆژهەڵاتى کوردستان روویداوە، پۆلیسى شارەکە دەڵێت، پێنج کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکى نایاسایى خەریکى ئاژەڵ سەربڕین بوون، کاتێک داویانە بەسەریاندا، بینیویانە  چەند ئەسپێکیان سەربڕیوە کە زیاتر لە دوو تۆن گۆشتیان هەبووە، ویستوویانە بەحسابى گۆشتى مەڕوماڵات و رەشەوڵاخ بیفرۆشن.


بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی قوروە، لە هەمان شوێن چەندین ئەسپ و کەری زیندووش دەستیان بەسەردا گیراوە، بەر لەوەی سەرببڕدرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن