هەردوو یانەى نەورۆز و زاخۆ بەتوندى سزادران
06:22 - 29/04/2025
زەمەن - کوردستانى
یەکێتى تۆپى پێى عێراق سزای توندی بەسەر هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆدا سەپاند و ده‌ڵێت، تا كۆتایی وه‌رزی 2024 – 2025 ده‌بێت له یاریگاكانی خۆیاندا به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌رانیان یاریی بكه‌ن.
یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ سێشەممە له‌باره‌ی ئه‌و پشێوییه‌ی له یاریگا‌ی نه‌ورۆز له سلێمانی له نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌ی نه‌ورۆز و زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا روویدا کۆبوونەتەوە، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆسیه‌كه بڕیاریانداوە، هەر یه‌ك له یانەکانى زاخۆ و نه‌ورۆز تا كۆتایی وه‌رزی 2024 – 2025 ده‌بێت له یاریگاكانی خۆیاندا به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌رانیان یاریی بكه‌ن، هەروەها بە بڕی 25 ملیۆن دینار سزا بدرێن و ئەو کەسانەشی لە رووداوەکانی یاریگا‌ی نه‌ورۆزدا برینداربوون، مافی تۆماركردنی سكاڵا و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان هه‌یه.
رۆژی 22ـی ئه‌م مانگه، له یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی نه‌ورۆز و زاخۆ له خولی ئەستێرەکانی عێراق كه له یاریگا‌ی نه‌ورۆز له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، شه‌ڕ و پشێوی له نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌كه‌دا روویدا و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 60 كه‌س برینداربوون.