بەپەلە.. دانیشتووانى گەڕەکێک لە هەولێر بەهۆى بێئاوییەوە گردبوونەوە
09:59 - 29/04/2025
زەمەن - کوردستانى
نزیکەى نیو کاتژمێر لەمەوبەر دانیشتووانى گەڕەکى سەرکارێز لە هەولێر بەهۆى بێئاوییەوە گردبوونەوە.
دانیشتووانى گەڕەکی سەرکارێز شەقامى مەخموریان لە هەولێر بۆماوەیەک داخست داوایان کرد کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.
دانشیتووانى گەڕەکەکە دەڵێا، ماوەى 20رۆژە بێئاون و کەس ناچێت بەدەنگیانەوە، بۆیە بەناچارى گردبوونەوەیان کردووە بۆئەوەى کێشەى ئاویان بۆ چارەسەر بکرێت.