دانا عه‌بدولكه‌ریم: هه‌موو رێگاكانی نێوان پارێزگاكان ده‌كه‌ین به دووساید
04:49 - 29/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
دانا عەبدولکەریم ڕایگەیاند: پلانی ئەوەمان هەیە لە وەزارەت کە هەموو رێگاكانی نێوان پارێزگاكان بكه‌ین به دووساید.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاككردنه‌وه و پاراستنی رێگاوبانی به‌رده‌ڕه‌ش، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و ئاشکرایکرد، "پلانمان ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان پارێزگاكان بكرێن به دووساید و دوای ته‌واوكردنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان كار له رێگا لاوه‌كییه‌كانیشدا ده‌كه‌ین”.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەشدا، "له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش نزیكه‌ی ٩٠٠ كیلۆمه‌تری رێگای سه‌ره‌كی و لاوه‌كیی گونده‌كان پێویستیان به چاككردن و پاراستن هه‌یه”.