بەپەلە.. سودانی بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ٤ی هەرێمدا
04:10 - 29/04/2025
زەمەن:-
لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.
بەپێی هەواڵی كەناڵ 8، ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥، لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق و لە گفتوگۆیەکى نێوان محەمەد شیاع سودانى و تەیف سامى بڕیار لەسەر خەرجکردنى مووچەى مانگى ٤ـى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان درا.