داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی بڵاوكرایه‌وه
12:00 - 14/03/2025
زه‌مه‌ن - ئابوری
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت
بڵاویكرده‌وه داهاتی ئه‌م هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه گۆڕانكاری و به‌رزونزمی
به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە 8-3-2025 تا 14-3-2025، بڕی 6 ملیار و 828
ملیۆن و 771هەزار و 900 دینار بووە. بەجۆرێك كە 85%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە
و 15%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
ئەو داهاتانە
داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی
28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە
سایتی شەفافیەت
بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی
راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه، كه له رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی
كرده‌وه.
پێشتر هه‌ندێك
له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، له چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا
ره‌خنه‌یان له وێب سایتی شهافیهت گرت و
ده‌ڵێن" سیستمه‌كه ناشه‌فافه‌و هه‌موو داهاته‌كانی پارێزگاكه نیه".