ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر مووچە
01:30 - 01/10/2024
زەمەن - ئابوری
وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و تەمەنی خانەنشینی دەڵێت: یاسای خانەنشینی وەک خۆی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
بەغدا لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوە کردووە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دووەم لەنێوان فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی دارایی عێراق و شاندی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
دەبێت ئەوەش بزانرێت، بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی عێراق، ئەمساڵ 15 بۆ 20 هەزار فەرمانبەری مەدەنی خانەنشین دەکرێن، چونکە ئەو کەسانەی تەمەنیان 60 - 61 - 62 و 63 ساڵە، واتە لەدایکبووانی 1961- 1962 -1963 و 1964 لە هەرێمی کوردستان هێشتا خانەنشین نەکراون.