303 عیراق

بەهۆی گەندەڵیەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی زیندانی دەکرێت

02:57 - 30/07/2024

زەمەن _ کەرکوک

بەهۆی گەندەڵییەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک ژمارەیەک کارمەندی نەخۆشخانەکە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.

 

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٤، پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە کەرکوک رایگەیاند: بەهۆی گەندەڵیکردنەوە لەکڕینی خواردن بۆ نەخۆشخانەکە، دادگای کەرکوک سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک سەپاندوە.

هاوکات جگە لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، سەرجەم ئەندامانی لیژنەی کڕین سزای پێنج مانگ زیندانییان بەسەردا سەپێنراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن