103 ئابوری

ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بودجە و پشكی هەرێم یەكلایی دەكرێنەوە

12:36 - 29/05/2023

زەمەن-ئابووری

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و پشكی هەرێم دەدات.

فەیسەڵ نائلی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، ئەوان چاوەڕێی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکەن كەوا ئەمڕۆ کۆببنەوە بۆ یەکلایکردنەوەی ئەو بڕگانەی تایبەتن بە هەرێم لە پرۆژەیاسایی بودجەدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای كۆبوونەوەكەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، وادەی پەسەندکردنی پرۆژەیاسایی بودجە لەپەرلەمانی عێراق دیاریدەکرێت.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هەمواری مادەكانی 13 و 14ی كردەوە كە تایبەت بە پشكی هەرێم و ئەمەش نیگەران و كاردانەوەی حكومەتی هەرێمی لێكەوتەوە و رەتیانكردەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن