بانكی ناوهندی: هەنگاو بهههنگاو جیاوازی لە نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕدا نامێنێت و دۆلار دادەبەزێت
12:51 - 31/03/2023
زهمهن – ئابوری
محەمەد یونس یاریدەدەری بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی بە ئاژانسی
هەواڵی عێراقی راگەیاند، بانکی ناوەندی چەند رێکارێکی جێبەجێکردووە بۆ پشتیوانیکردن
لە هێزی دیناری عێراقی و پتەوکردنی حەواڵەی دەرەکی و پشتیوانی دارایی لە بازرگانی.
وتیشی، کاریگەرییەکانی ئەم رێکارانە لەمڕۆوە بەدەردەکەوێت.
لەلایەکی دیکەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە ئاماژەی
بەوەدا، هەنگاو بە هەنگاو جیاوازی لە نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕدا نامێنێت و
نرخی دۆلار دادەبەزێت.
خەڵەف راشگەیاندووە، لەگەڵ یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق و ژمارەیەک
بازرگاندا گفتوگۆیان لەبارەی ئەو ئاڵنگارییانە کردوە کە دینە بەردەم ھەوڵەکانی دابەزاندنی
بەھای دۆلار.
جێگری پارێزگاری
بانکی ناوەندیی دووپاتیشیکردووەتەوە، ژمارەیەک رێکاری نوێ رادەگەیەنن کە کێشەکان
چارەسەر دەکەن و ئاسانکاریی دەکەن لە دەستکەوتنی دراوی بیانیدا.