216 ئابوری

بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری زیادكرد

11:06 - 30/03/2023

زەمەن

بانكی ناوەندی عێراق ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە زیاد كرد.

 

 بانكەكە بەشێوەی كاش و حەواڵە بڕی 238 ملیۆن و 779 هەزار و 568 دۆلاری خستەبازاڕەوە.

 

لەو بڕە 49 ملیۆن و 400 هەزاری بەشێوەی كاش و 189 ملیۆن و 379 هەزار و 568 دۆلاری بە شێوەی حەواڵەیە.

 

ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ‌ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 205 ملیۆن 333 هەزار و 39 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن