ماتۆڕسوارێك گیانی لەدەستدا
11:34 - 25/03/2023
زهمهن
لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی
بوخاری له كهلار ماتۆڕسوارێك گیانی لەدەستدا.
بهرێوهبهرایهتی هاتوچۆی گهرمیان،
بڵاویكردهوه، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەجۆری پێکدادان لە ترافیک
لایتی نزیک مزگەوتی بوخاری ماتۆڕسوارێك گیانی لەدەستدا، لەدایک بوی 1996ەو، شوێنی
نیشتەجێبونی قەزای کەلارە.
ئاماژهبهوهكراوه،ڕووداوەکە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پترۆڵ بوە، پاش ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلەکه
بەئاراستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆشتوەتە سەر ڕێگای سەرەکی و لەشوێنی ڕووداوەکە نەماوە،
لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری
ڕووداوەکە.