سەرەتا
هەواڵ
کوردستان
عیراق
جیهان
ڕاپۆرت
کوردستان
عیراق
جیهان
دیمانە
ئابوری
بیروڕا
تەندروستی
شیوازی ژیان
کولتوور
ئەرشیف
ماڵپەرە کوردیەکان
337
کوردستان
ئەو گۆڤارەی نووسیببووی
"ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێمی کوردستان لە بەردەم داڕمانە" بناسە
10:01 - 25/03/2023
زهمهن
گۆڤاری فۆرین پۆلیسی
گۆڤارێکی هەواڵی ئەمریکی مانگانە بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەبێتەوە، تایبەتە بە پرسە جیهانیەکان و ڕووداوە نێودەوڵەتییە هەنووکەییەکان، هەروەها سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا، گۆڤارەکە سەکۆیەکە بۆ بابەت و شیکاریی نووسەران و کارەکتەرانی سیاسەتی نێودەوڵەتی و دبلۆماسی
.
دامەزراندنی گۆڤارەکە
:
گۆڤاری سیاسەتی دەرەوە " فۆرین پۆلیسی " لە ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن ساموێل هەنتینگتۆن، مامۆستای زانکۆی هارڤارد و هاوڕێکەی وارن دیمیان مانسێل دامەزراوە، بە ئامانجی پێدانی دەرفەت بۆ دیدگای نوێ لەو سەردەمەدا سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی شەڕی ئەمریکا لە ڤێتنام، و... "وەقفی کارنێگی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی
"
.
لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە سێ مانگ جارێک بلاودەکرایەوە دواتر بوو بە دوو مانگ جارێک، دامەزراوەیی واشنتۆن پۆستیش لە ئەیلوولی ٢٠٠٨ گۆڤارەکە دەکڕێت، دواتر پەرەی سەند و گەشەیکرد و بوو بە ناوی گروپی فۆرینگ پۆلیسی کە "گۆڤاری فۆرینگ پۆلیسی لەخۆدەگرێت و... ماڵپەڕەکە
.. Foreing Policy.com
و
Foreing Policy Events."
ئامانجەکانی گۆڤارەکە
:
گۆڤارەکە وەک "پلاتفۆرمێکی ڕاوێژکاری متمانەپێکراو بۆ سەرکردە جیاوازەکانی جیهان، لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە گەورەکاندا" دوای بڵاوبوونەوەی و فراوانبوونی خوێنەری لە زیاتر لە نەوەد وڵاتدا، گۆڤارەکە نوسخەی بە چەند زمانێک لە ئەوروپا، ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا و ئەمریکای لاتین خستە بازاڕەوە
.
نووسەرە دیارەکانی فۆرین پۆلیسی
:
سیاسەتمەداران و بڕیار بەدەستە دیارەکانی ئەمریکا و هەموو جیهان بەشداری دەکەن لە نووسینی بابەتەکانی فۆرین پۆلیسی ، لەوانە مادلین ئۆلبرایت، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، دەیڤید پێترایۆس، بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی و تەواکول کارمان، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی یەمەن، بۆ ئاشتی، ئەحمەد داودئۆغڵو ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرۆکی لیبێریا ئیلین جۆنسۆن سیرلیف، و جیم یۆنگ کیم، سەرۆکی بانکی جیهانی
.
نووسەرانی پێشوو بریتین لە سوزان گلاسەر و تۆم ڕیکس و نووسەرانی ئێستاش بریتین لە دەیڤید ڕوتکۆف، دانیال ئاڵتمان، لۆری گارێت، ستیڤن واڵت، تۆم ڕیکس و جەیمس تروپ
.
خەڵات و ڕێزلێنانانەی کە فۆرین پۆلیسی بەدستیهێناوە
:
خەڵاتی "گۆڤاری نیشتمانی کوالیتی گشتی" لە ئەمریکا لە ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٧ و ٢٠٠٩ پێبەخشرا و ماڵپەڕەکەی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە چەندین خەڵاتی لە "گۆڤاری دیجیتاڵی نیشتمانی" وەرگرتووە
.
هەروەها لە ساڵی ٢٠١١ بە خەڵاتی "یانەی ڕۆژنامەوانی دەرەوەی وڵات" تاجی سەر کرا و گۆڤاری "فۆربێس" لە ساڵی ٢٠٠٩ ماڵپەڕەکەی وەک یەکەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پۆلێن کرد
.
لە هەموو بنکەیەکی سەربازی و قونسوڵ و سەفارەتاکانیش ناوی هەموو سیاسی و بەرپرس و وەزیر و کاربەدەستە باڵاکانی وڵاتان هەیە لایان بە دوور و درێژیەوە.
بۆ نموونە خاڵی لاواز و بەهێزیان چیە، حەز و ئارەزووەکانیان، بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیا (گەر هەیان بێت)، سەر بە چ حیزب و گرووپ و دەستەیەکن. لەگەڵ چەندین زانیاری تردا. بە کوردی و کورتیەکەی مەلەفی گەر هەمووش نەبێت زۆرینەیان لەژير دەستدایە. کلکیان وا بەدەستیانەوە.
بەشێک لە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی فۆرین پۆلیسی لەسەرهەرێمی کوردستان
:
چەمچەماڵ شارێکی وشک و تۆزاوییە و ناوبانگێکی زبری هەیە. لە ناوەڕاستی ڕێگای نێوان کەرکوک و سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی نیمچە سەربەخۆی عێراق، شارەکە کە هەندێکجار بە نازناوی "تەکساس" ناسراوە- لە نزیک یەدەگی بەرچاوی غازی سروشتیدایە. بەڵام خەڵکی ناوچەکە بەزەحمەت سوودمەندن لەو سەرچاوە قازانج بەخشەی کە لە ژێر ماڵەکانیاندا نێژراوە. زۆربەیان مانگانە بە چەند سەد دۆلارێک دەژین و بێکاری بەربڵاوە، بە تایبەتی لە نێو گەنجاندا
.
ئەمڕۆ شتەکان لە هەرێمی کوردستان تاریک دەردەکەون. دامەزراوە سیاسییەکانی هەرێم بەهۆی دابەشبوون بەسەر سەرکردە حزبییەکانەوە بەش بەشکراون، ئازادی ڕادەربڕین بۆ هاووڵاتیان بەرتەسکراوەتەوە. نایەکسانی ئابووری هەیە و نەبوونی دەرفەت بۆ کار نیە، شەپۆلی کۆچبەران بەرەو ژیانێکی باشتر لە دەرەوەی وڵات دەبات. ئەزمونی ڕۆژانەی زۆربەی کوردەکانی عێراق بەتایبەتی لە شارە بچووکەکانی وەک چەمچەماڵ دوورە لە ئەزموونی ئەو نوخبەی بەیەکەوە لە ڕووی سیاسییەوە کە لە گەشەپێدانی نیشتەجێبوونی شاهانە لە هەولێر و سلێمانیدا دەژین. ئەم جیاکارییە زۆرجار لەلایەن دیپلۆماتکار و سەردانکەرانی ڕۆژئاواوە چاوپۆشی لێدەکرێت کە بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی حزب و سەرکردەکانی بازرگانی و گەنجانی خوێندەوار لە زانکۆ ئەهلییەکان کۆدەبنەوە.
سەردەمانێک هەرێمی کوردستان وەک خاڵێکی گەش لەو نائارامی عێراق دەرکەوت ئەمریکا دەستی پێکرد. ئەمڕۆ شتەکان لە هەرێمی کوردستان تاریک دەردەکەون. بۆیە ماڵی کارتۆنیەکەی کوردستانی عێراق لەبەردەم داڕماندایە
.
ئەمریکا و ئێران: دانوستان بۆ دانوستان یان چاوەڕوانیی کۆتایی گەمەکە
سوریا بەرەو کوێ: چارەنووسی دروزەکانی سوریا بە نموونە
لە عێراق یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا
تەمەنی خانەنشینی هاوتای عێراق کرا.. بزانه كێ سودمهند دهبێت؟
ئەمریکا ئیشی چییە لەسوریا؟!
"کەوتنی ئەسەد و دۆخی ئێستای سووریا دەبنە مایەی کەمبوونەوەی ھەژموونی ئێران لە ناوچەکە و عێراق"
پارتی 21%و یهکێتی 10%ی دهنگی دهنگدهرانیان بهدهست هێناوه
فەڕەنسا باندێكی كورد زیندانی دەكات كەناسراون بەبازرگانانی مەرگ
سەرکەوتنی ترەمپ و پێشبینی داڕمانی ئەمریکا
دواتر
1
2
3
4
5
6
7
پێشتر
سۆشیال میدیا
بیروڕا
نیاز سهعید عهلی
لەدوای هەڵوەشانەوەو چەکداماڵینی پەکەکە ! چارەنووسی قەندیل و سوپای توورکیا، لەکوردستان بەرەو کوێ؟
د. محەمەد شوانی
وێرانکردنی کەرتی کشتوکاڵی و مەینەتیەکانی جوتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکاندا
سەباح محەمەد ئەشکەنەیى
بژاردەی شەڕ یان ئاشتی؟
چۆمان محەمەد
پەرتبوون و رێککنەکەوتنی موعارەزە...قەیرانە قوڵەکەی دەنگی ناڕازی!!!
رێبوار سیوەیلی
خۆهەڵوەشاندنەوە
فەرەیدون کونجرینی
دیموکراسی لە چوارچێوەی دیکتاتۆریدا گەمارۆدراوە"
ئهبوبهكر ههڵهدنی
ڕەوتی هەڵویست وتۆمەت بەخشینەوە بەهەمان نەفەسی حزبە دەسەڵاتدارەکان!؟
سەردار عەزیز
ترەمپ لە کەنداو
ڕۆژنامەی زەمەن
وتاری هەفتانەی گۆڕان
زەمەنی ڕەمەزان
دایەلۆگی نێوان عێراق و ئەمریكا
رووماڵی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا
یەک ڕۆژ
یەک هەفتە
یەک مانگ
نرخى دۆلار بەرزبووەوە
گەیشت بەهای دۆلارو كۆی دراوەكان
بەپەلە.. بەرێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکاربوو
کارکردن بە سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەستیپێکرد
نرخی دۆلار بەخێرایی بەرزبووەوە
ئهمڕۆ ههینی دۆلار بهرزبووهوه
بۆچى نرخى دۆلار بۆ 141 هەزار دینار دابەزى زەمەن هۆکارەکەى ئاشکرادەکات
مووچە کێشەی زیاتری بۆ دروستبوو بەغدا هەنگاوێکی دیکەی دژی هەرێم نا
هەرکەس زانیاریى لەبارەى ئەم ژنەوە بزانێت پێنج ملیۆن دۆلار خەڵاتدەکرێت
دانپێدانانى توانا سەعید بڵاودەکرێتەوە
کەسێکى نزیک لە لاهور شێخ جەنگى گەڕایەوە ناو یەکێتى و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى دەرکەوت
هەواڵێکی ناخۆش بۆ دانیشتوانی سلێمانی
کولتوور
دەمیرتاش لەم مانگەدا رۆمانێکی نوێی بڵاودەکرێتەوە
پاژێك له جــــهنـــــــــــــــگ بۆب دیـــــــــــــــــلان
كتێبی (سەڵاحەدینى ئەیوبى، پرسى کوردبون) لەنوسینی د.مەجید ساڵح بڵاوكرایەوە
سوڵتان لە کوردستان
(کتێبی رەش) سپی دەرچوو