نرخی نه‌وت دابه‌زی
09:15 - 23/03/2023
زەمەن_ئابوری
نرخی
نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یه‌ك به‌رمیل له خوار 76
دۆلاره‌وه‌یه.
ئەمڕۆ شەممە نرخی
بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 76 دۆلار‌و 7سه‌نت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی
ئەمریکی بە 70 دۆلار و25 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ناجێگیری و دابه‌زینی
نرخی نه‌وت له كاتێكدایه بڕیاره ڕۆژی ٣ی نیسان، لیژنەی ڕاوێژکاری ئۆپێک+ کە
ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی لەنێویاندا ڕوسیا
لەخۆدەگرێت، کۆبێتەوە.
له 8ی ئازاری 2022، نرخی
نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی
ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی
قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی
رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی
كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی
له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی
حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه
زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.