177 ئابوری

بانكی ناوه‌ندی دۆلاری زۆری خسته‌بازاڕه‌وه‌

12:44 - 22/03/2023

"زەمەن"


بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە و نرخی دۆلاریش به‌رزه‌.

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بڕی 213 ملیۆن 257 هەزار و 246 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.

لەو بڕەی خراوەتەڕو؛ 58 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 154 ملیۆن و 457 هەزار و 246 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.

هاوکات، نرخى دۆلار له‌ گروپه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌ و 100 دۆلاریش بە 156 هەزار و 350 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن