نرخی نه‌وت هاڕه‌ی كرد
09:03 - 07/09/2022
2113 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_ئابورى
نرخى
نەوت لە بازاڕەکانى جیهانى گۆڕانکاریی بەخۆیەوە بینى و رووى لە دابەزین کردەوە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه،
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 91 دۆلار‌و41 سه‌نت و خاوی ئه‌مریكیش به 85 دۆلار و
32 مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو نرخی نه‌وت 10 دۆلار دابه‌زیوه و به‌راوردیش به 3 مانگ له‌مه‌وبه‌ر یه‌ك به‌رمیل 30 دۆلار دابه‌زیوه.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ،
نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی
ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی
قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی
رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی
كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی
له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی
حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه
زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.