وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در بۆ خۆپیشانده‌ران:
بینای په‌رله‌مان چۆڵ بكه‌ن
03:46 - 02/08/2022
"زەمەن"
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی،
وه‌زیر قائید كه به وه‌زیره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ناسراوه داوای له لایه‌نگرانی
كرد بینای په‌رله‌مان چۆڵ بكه‌ن.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی،
له تویتێكدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر داوای كرد مانگرتوان بینای په‌رله‌مان چۆڵ بكه‌ن
و مانگرتنه‌كه ببنه به‌رده‌م و ده‌وروبه‌ری بیناكه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه
به‌رده‌وامبوونی مانگرتنه‌كه گرنگه به ئامانجی به‌دیهێنانی داواكارییه‌كان،
داوایكردووه مانگرتنه‌كه به‌شێوه‌ی گروپ گروپ رێكبخرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك
بمێننه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه نوێژی هه‌ینی
به كۆمه‌ڵ له به‌غدا، بابل، كوت و كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف له گۆڕه‌پانی
ئاهه‌نگه‌كان ده‌كرێت.