959 کوردستان

وه‌زاره‌تێك هه‌لی دامه‌زراندنی راگه‌یاند

09:37 - 15/06/2022

"زەمەن"

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت كە پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (به‌كالۆریوس)  لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- ژمێریاری - یاسایی - تەكنەلۆجیای زانیاری) هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه‌، پێویستی به‌ دامه‌زراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بۆ پیشەی كارگوزار لە رەگەزی (مێ، نێر) هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هەڵگرانی بروانامەی ئامادەیی بۆ پیشەی پاسەوان و شۆفێری لە ڕەگەزی (نێر).

هه‌موو دامه‌زراندنه‌كان بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەستبەری كۆمەڵایەتی لە پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتییه‌.

پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35)  ساڵ و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت، پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە رێكەوتی 15/6/2022 تا رێكەوتی 22/6/2022.

فۆڕمه‌كه‌ پڕبكه‌ره‌وه‌

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن