بزانە بورجەکەت چ نهێنییهكی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:42 - 13/05/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری
فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 13-5-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ
4/21)
ئەم ماوەیە لە ژێر
فشارێکی دەروونیدایت و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، هەوڵبدە هاوسەنگی
لە ژیانتدا ڕابگریت.
گا (4/20 بۆ
5/20)
ژیانێکی هاوسەنگت
هەیە و بەراورد لەنێوان شتەکاندا ناکەیت، تواناکانات دەربخە و چیتر گوێ بەکەس مەدە.
دووانە (5/21 بۆ
6/21)
ئەمڕۆ خۆشەویستی
ژیانت دەدۆزیتەوە کە لەیەکەم بینینییەوە بڕیاری هاوسەرگیری لەگەڵدا دەدەیت، کێشی لەشت
دابەزێنە.
قرژاڵ (6/22 بۆ
7/22)
هەست بە
ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت و بەمەش نەخۆش دەکەویت، لە کارەکەت هەموو ئەرکەکان بەتۆ
رادەسپێرن.
شێر (7/23 بۆ
8/22)
لەرووی خۆشەویستییەوە چیتر تووشی گرفت
نابیت و پرۆسەیەکی هاوسەرگیری پێکدێنیت، تەندروستیت بەرەو باشبوون دەچێت.
فەریک (8/23 بۆ
9/22)
دەکەویتە کێشەیەکەوەو
دەرچوون لێی ئەستەمە، لەکارەکەت ڕکابەرت بۆ زیاددەبێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت گرفتان
هەیە.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
کارەکانت بەباشی
بەڕێوەدەچێت و سەرکەوتنی مەزن تۆمار دەکەیت، خێزانەکەت لەسەروو هەموو شتێکەوەیە
گرنگیان پێبدە.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
خەرجییەکانت کەمکەوە
و ئاگاداری دۆخی دارایت بە، بەمنزیکانە هەستی خۆت بۆ ئەو کەسە دەردەبڕیت کە خۆشت دەوێت.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
هەر کاتێک بێتاقەت
بوویت، پێویست ناکات خێزانەکەت تێبگەیەنیت، خۆت خاوەن بڕیاری ژیانت بە و چارەسەری
کێشەکان بکە.
گیسک (12/22 بۆ
1/19)
لەڕێگەی پەیوەندییەکانتەوە
هەلی کارکردنی نوێ دێتە بەردەمت و قبوڵی کە، شت لە خۆشەویستەکەت مەشارەوەو گرنگی پێبدە.
سەتڵ (1/20 بۆ
2/18)
ئەم ماوەیە هەست
بە تەنهاییەکی زۆر دەکەیت و زویر دەبیت لە هەموو ئەو کەسانەی کە پێیان دەوتیت خۆشیان
دەوێیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ
3/20)
یەکێک لە هاوڕێکانت
هەوڵدەدات بتخاتە کێشەیەکی گەورەوە ئاگاداری خۆت بەو متمانە بەکەس مەکە، ڕاهێنانی
وەرزشی بکە.