ئابوری

له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نه‌وت به‌رزبۆوه‌

08:50 - 24/11/2021 72 جار خوێندراوەتەوە

  1. زه‌مه‌ن_ئابووری

    نرخی نەوت له‌ بازاڕەکانی جیهاندا، رووى لە به‌رزبونه‌وه‌ کرده‌وه‌و و ئەمڕۆ لە سه‌روی 82 دۆلارەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.
  2.  

    سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 82 دۆلارو 55سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ ‌78  دۆلارو 97 سه‌نت ‌و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به‌ 75 دۆلارو 82 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

    له‌ رۆژی 27ی 10ی مانگی رابردوو،‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو له‌ ساڵی 2018وه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.

    به‌رزبوونه‌وه‌ و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌ داهاتی ناوخۆو فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه‌ زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه‌ به‌ فرۆشی نه‌وتی رۆژانه‌.

    مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن