نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه
06:50 - 29/07/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و له سه‌رووی 74 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی
پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ خوار 70 دۆلار دابه‌زی
بوو.
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 74 دۆلار‌و 9 سه‌نت و خاوی ئه‌مریكیش
به بە 72 دۆلار‌و 10 سه‌نته.
رۆژی 6-7-2021
نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاندو ئه‌وه‌ش تۆماركردنی نرخێكی به‌رزی
پێوانه‌ییی بوو له دووساڵی رابردودا.
به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆسه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
لە مانگی ئازاری
ساڵی رابردوودا، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش
نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.