ژن و پیاو بۆ ئەوەی لەکاتی جوتبووندا لە یەکتر بێزار نەبن ، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن
03:42 - 18/07/2021
زەمەن-لایف ستایل
ماڵپەڕی ئەلفەن لە زاری پسپۆڕانەوە بۆ ژنان و پیاوان چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی لەکاتی سەرجێی کردندا بەیەکتر دڵخۆش بن و چێژ ببینن لەوانە:-
- پێویستە ژن و پیاو دەموددانیان بشۆن پێش سەرجێی
کردن بۆ ئەوەی بۆنی دەمیان ناخۆش نەبێت.
- دەستەکانیان با نەرم و جوان بێت و قژیان پاک و بۆن خۆش بێت.
- هەموو رۆژێ جلی ژێرەوە بگۆڕن و قوماشەکەی لۆکە بێت.
- پاک راگرتنی جەستە بەتایبەت بەشی کۆئەندامی زاوزێ تاوەکو نەخۆشی
نەگوازرێتەوەو توانای سێکسی زیاد بکات.
- خواردنی میوەو سەوزە بەبەردەوامی لەگەڵ گرنگیدان بە وەرزش کردن و خواردنی
تەندروست.
- دەربڕینی هەستی خۆشەویستی لەو کاتەدا بۆ یەکتر و دوورکەوتنەوە لە باسکردنی
کێشەو گرفت لەو کاتەدا.