مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ساڵى نوێ‌دا هیچ ده‌ستكارییه‌ك ناكرێت
04:34 - 23/11/2020
"زه‌مه‌ن"
دوو په‌رله‌مانتاری
لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایانگه‌یاند كه له‌ساڵى 2021 هیچ ده‌ستكارییه‌كى مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
ناكرێت وجهختیشیانكردهوه بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو چه‌ند بڕگه‌یه‌كى چاكسازى له خۆ
ده‌گرێت.
په‌رله‌مانتار
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه كه "زه‌مه‌ن"
چاودێری كردووه، ڕایگه‌یاند، ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌ستى حكومه‌تدایه مووچه ده‌ستبه‌ر
ناكات، ڕوونیشیكرده‌وه خه‌رجى حكومى به14 تریلیۆن دینار مه‌زنده ده‌كرێت و داهاته‌كانیش
به 4 تریلیۆن دینار مه‌زنده ده‌كرێت، واته كورتهێنانى دارایی مانگانه به 10
تریلیۆن دینار مه‌زنده ده‌كرێت.
وتیشى"ده‌بوایه
مووچه تاوه‌كو مانگى یه‌كى ساڵى 2021 ده‌ستبه‌ر بكرایه، ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو سه‌رجه‌م
دامه‌زراندنه‌كان كه له ساڵى 2019 كراون نایاساییه.
ئاماژه‌یشیدا
حكومه‌ت پابه‌نده به‌دابینكردنى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووان دوور له‌دامه‌زراندنى
حكومى، چونكه ده‌وڵه‌ت به‌رگه‌ى دامه‌زراندنى زیاتر ناگرێت.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو،
ده‌بێت ڕێوشوێنى به‌په‌له‌ى چاكسازى جێبه‌جێبكرێت له‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى باج بۆ سه‌ر
كاڵاوشمه‌كه‌كان، وهه‌روه‌ها ده‌روازه‌كان به‌ئه‌لیكترۆنى بكرێن و ئاستى گه‌نده‌ڵى
كه‌مبكرێته‌وه بۆ فراوانتركردنى داهاته‌كان.
دووپاتیشیكرده‌وه
پله‌ى مووچه ئه‌ركى حكومه‌ته نه‌ك په‌رله‌مان وناكرێت ده‌ستكارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران
بكرێت، ڕوونیشیكرده‌وه خه‌رجیی ناپێویست هه‌یه بارگرانى خستۆته سه‌ر بوودجه نه‌ك
مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
لاى خۆیه‌وه
ناجى سعێدى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی ڕوونیكرده‌وه، بوودجه‌ى 2021 چه‌ند بڕگه‌یه‌كى
چاكسازى له‌خۆ ده‌گرێت، دووپاتیشیكرده‌وه قه‌رزى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن وه‌رده‌گیرێته‌وه.
سعێدى له‌به‌رنامه‌یه‌كى
كه‌ناڵى عێراقییه ڕایگه‌یاند"لێخۆشبوونه گومرگییه‌كان بۆ زۆربه‌ى ده‌زگا
خزمه‌تگوزارى وئاینییهكان ههڵدهوشرێتهوه ،ڕوونیشیكرده‌وه پاره‌ى لێخۆشبوونه
گۆمرگییهكانى پێشوو به‌دوو تریلیۆن دینار مه‌زنده ده‌كرێت.
ئاماژه‌یشیدا
بوودجه‌ى ئه‌وقاف وهه‌ندێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مده‌كرێته‌وه،
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌ساڵى 2021 هیچ ده‌ستكارییه‌ك له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناكرێت
وهه‌روه‌ها مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هێڵى سووره ونابێت ده‌ستكارى بكرێت.