نرخی دۆلار رێژەیەک بەرزبووەوە
10:06 - 15/09/2020
"زهمهن"
نرخی دۆلار لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان رێژەیەك بەرزبوەوە و 100 دۆلاری ئەمریكی بە 123 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 2020/9/15، بەپێی ئەو نرخانەی لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" كەوتوون، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 123 هەزار و 500 دینارە، لەكاتێكدا كۆتا جار كە گۆڕانكاری بەسەر دۆلاردا هاتبوو، کەمتر لەو نرخە مامەڵەی پێوەكراوە.
نرخی دراوەكان بەم شێوەیەیە:
نرخی 100 دۆلار بە 123هەزار و 500 دینارە.
نرخی 100 پاوەن بە 158 هەزار دینارە.
نرخی 100 یۆرۆ بە 144 هەزار دینارە.
نرخی 100 لیرەی توركی بە 17 هەزار 500دینارە.
نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار و 500 دینارە.