رابیندرانات تاگور
11:40 - 11/08/2020
گۆران مه‌ریوانی
یادی تاگور
له‌كن مه بێده‌نگ گوزه‌شت، 07-08-1941\07-05-1861. تاگور ده بهریتانیێ خوێندویه‌تی،
به زمانی زكماكی، به‌نگالی، نووسیویه‌تی، موزیسیان، وێنه‌كێش، شاعیر و نووسه‌ره.
یه‌كه‌م نا-ئاوروپییه به نۆبێڵ خه‌ڵات كراوه، 1913. ئه‌وڕۆش جانمهشتامیی، 12 ئاگۆست،
رۆژێكی پیرۆزه ده هیندوستانێ، یادی له دایكبوونی هاڕی كریشنه جانمهشتامییه، پشووی
فه‌ڕمییه. بۆ ئێواره‌ش، وه‌ك رێوڕه‌سمی وڵات، سه‌رۆكوه‌زیران گۆتاری بۆ میلله‌ت ده‌بێ.
ئاهه‌نگێكی سه‌رۆكوه‌زیران ده خواردن و خواردنه‌وه‌ی بێ-شومار ده تێڤێوه بۆ ماڵان
ده‌گوازرێته‌وه. میلله‌ت كه بێ كار و قووته، پێنج مانگه ماڵنشینه و به كڕۆناوه
ده‌ناڵێ، خوان ده‌بینرێ و ئیدی ده‌بێته هه‌ڵا. ده‌و نێوه‌نده‌دا خانمنێكی رۆژنامه‌وان
چامه‌یه‌كی تاگور بڵاوده‌كاته‌وه كه دیالۆگی نێوان پیرێكی نوورانی (=زاهید) و پادشایه،
خودا‌ش چاودێریانه. هێند نابات به ملیۆنان كۆپیه ده‌كرێ و وه‌ك ئاگری بن پووشان بڵاوده‌بێته‌وه.
چامه‌كه باس ده پادشایه‌ك ده‌كا كه په‌رستگایه‌ك به زێڕ و گهههر بۆ خودا رۆده‌نێ.
پیره‌ی نوورانیش زمانی ده‌سووتێ و ده‌بێژێ، ئه‌نگۆ پادشام ماڵت بۆ خودا چێ نه‌كردوه،
به‌ڵكه بۆ خۆت، چوون خودا ده ماڵی ڕا به‌های خۆی هه‌یه نه‌ك زێڕ و زیوان. مهتنهكه
به به‌نگالی نووسراوه. تاگور خودی خۆی به‌رهه‌می خۆی وه‌رگێڕاوه‌ته ئینگلیزی. ئه‌من
به‌نگالی نازانم. له‌و كۆپیانه‌ی ئه‌من بینیوومه نووسراوه، ئازاد وه‌رگێڕدراوه.
جا تا مه‌تنه ئۆڕگیناڵهكهم ده‌ست ده‌كه‌وێ و ئێوه‌و تاگور.
وه‌رگێڕ: گۆران مەریوانی-هیندوستان
تاگور
بهخشــــــــــــین
(=دینوو دان दीनो दान)
به قه‌ڵه‌می:
تاگور
وه‌رگێڕانی:
گۆران مه‌ریوانی، ئاگۆستی
2020
``ماڵی خودایه!
وه‌لێ، پادشام بمبوره، ئه‌من خودای تێدا نابینم`` پیره‌ی نوورانی هاته گۆ.
پادشا توڕه
بوو؛
``بێ خودایه؟
ئۆهـ پیره‌ی نه‌زان، ئه‌تۆ وه‌ك ناستیكێ(1) قسان ده‌كه‌یت؟
ته‌ختی پادشا
به گه‌وهه‌ری گرانبه‌ها رازاوه‌ته‌وه، پایه‌كانی تهڵاكراوه،
كه‌چی هێشتا
جاڕدهدهیت، خودا له‌م ماڵه نه‌ماوه؟``
``چۆڵ و خاڵییه
ئه‌م ماڵه له نوری ئه‌و، به‌ڵام پڕه له شكۆی شاهانه.
ئه‌نگۆ خۆتان
خه‌ڵات كردوه، ئه‌ی پادشام، نه‌ك خالقی ئه‌م دونیا و ئه‌و دونیایێ،``
پیره‌ی نوورانی
تێبینی دا.
پادشا نێوچه‌وانی
به‌یه‌كدا دا، ``تۆ ده‌زانی، دوو ملیۆن سكه‌ی ئاڵتونی،
ته‌نێ به‌سه‌ر
ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی سه‌ری ده كه‌شكه‌ڵانی فهلهكێ گیر كردوه، داباری!
ئه‌ز گشتیم
كرده قوربانی له ڕێیی خودا، دوای گشت سه‌ڵات و سوره‌تێ، به پێیی گشت عورفوعادهتێ.
ئه‌تۆ چۆن
زات ده‌كه‌یت، ده په‌رستگای مه‌زنی پادشای خۆتدا ورته بكه‌یت؟
به پادشای
ئه‌م تهختوبهخته بڵێییت، ماڵت خاڵییه له خودا؟``
پیره‌ی نوورانی
به هێمنی هاته وه‌ڵام، ``ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی بیست ملیۆن ههرتكهوپهرتكهی نێو ماڵی
خودای ئێوه وشكه ساڵی وێرانی كرد؛
خه‌ڵكیش بێلانه
و قووت، رووتوڕه‌جاڵ،
هاتنه به‌ر
ده‌روازه‌كه‌ت، بۆ له‌تێ نان، بۆ قومێ ئاو.
راونران، تێههڵدران.
ده ژێر زه‌بروزه‌نگدا
هه‌ڵهاتن بۆ
دارستان، ئه‌شكه‌وت و كێ‌و-و ته‌لان،
ماڵی ئێوه
چۆڵوهۆڵ بوو؛
چ له خودا
و په‌یامبه‌ران.
جا ئه‌و ساڵانه
كه ئه‌نگۆ،
دوو میلیۆن
سكه‌ی زێڕتان، ده گه‌نجینه‌ی میلله‌تێ، دا به ماڵی خوداكه‌ی خۆت؛
رۆژگارێ بوو،
خودا فه‌رمایشتی دابوو:
``ماڵی من
ئاوه‌دانه، جاویدانه، هی دیندار و ناستیكانە(1)، نووری هاوسۆزیی هه‌میشه لێ نابڕێ،
چ له ئاسمان،
چ له زه‌مین،
بناخه‌ی ماڵی
ئه‌من به چه‌ند به‌هایه‌ك رۆده‌نرێ:
متمانه و
ئاشته‌وایی، عه‌شق و هاوسۆزیی و ته‌بایی.
نه‌هامه‌تی
و نه‌داری دێته ماڵی پادشایێ،
كه نه‌توانێ
قووت و په‌نا بۆ میلله‌تی دابین بكا،
ئایا به‌ڕاستی
پادشایه‌ك ته‌نها به گه‌وهه‌ر و ته‌ڵا،
ده‌توانێ ماڵێ
بۆ خزمه‌تی خودا ته‌رخان بكا؟``
له‌و رۆژه
به دواوه ئیتر خودا ماڵی ئه‌نگۆی چۆڵكرد.
چووه پاڵ
كه‌سانی ده‌ربه‌ده‌ری رێوبانان، دارستان و جه‌نگه‌ڵه‌كان.
ماڵێ ئه‌نگۆ
به گه‌وهه‌رێ چێتكردبێ،
كه‌فی ده‌ریایه،
په‌رستگایه‌كی
بێ-بنه‌ماییه،
ژێری بۆشه.
چڵكی ده‌سته،
بێ به‌هایه.
دوور له نووری
پاكی خودایه``
پادشای توڕه
بوو قیژانی،
``ئای ئای،
ئه‌نگۆ ئابڕووی مه‌خلوقێكی خۆتان ده‌به‌ن،
ده‌ی ده‌ی
ده ماڵم وهدهركهوه،
له ته‌خت
و به‌ختم دووركه‌وه،
هه‌ر ئێستا
قهڵهمڕهوم به‌جێبێڵه، ده وڵاتێ نه‌تبینمه‌وه``.
پیره‌ی نوورانی
به خه‌مساردیه‌وه گۆتی،
``ده ماڵێكی
رۆحمی خودای تێدا شاربه‌ده‌ر-كرابێ،
چی نوور و
فه‌یزی خودایه،
به فرمانی
پادشامان تێیدا یاساخ كرابێ،
به‌ڵێ راسته
خانه‌یه‌كی پڕ گه‌وهه‌ره.
به‌ڵام ماڵێكی
بێ خودا و نامنهوهره``
(۱). ناستیک: سانسکریت: لادین. ئەز زاراوە سانکریتەکە هەڵدەبژێرم
لە جیاتی لادین.