پاڵه‌وانێكی درامای گه‌یم ئۆف سرۆن توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
02:55 - 17/03/2020
كریستۆفه‌ر هایڤجو، یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانی زیجیره درامای (Game of
Thrones - گه‌مه‌ی ته‌خته پاشاییه‌كان) ئاشكرایكرد،
پشكنینی ئه‌نجامداوه و پزیشكه‌كان ئاگاداریان كردوه‌ته‌وه كه دوچاری ڤایرۆسی
كۆرۆنا بووه.
كریستۆفه‌ر هایڤجو(41ساڵ)، له شوێنی نیشته‌جێبونی خۆیه‌وه له وڵاتی
نه‌روێژه‌وه ئاشكرایكرد؛ ئه‌نجامی پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كان (پۆزه‌تیڤ) بون و هه‌ڵگری
ڤایرۆسه‌كه‌یه (COVID-19)، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كانی پێوه دیارنییه
تائێستا.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ریه‌ك له ئه‌ستێره سینه‌ماییه‌كانی وه‌كو
(تۆم هانكس، ئیدریس ئه‌لبا، ریتا ویلسۆن) توشبونی خۆیان به ڤایرۆسی كوشنده‌ی
كۆرۆنای نوێ، ئاشكراكرد.
زنجیره درامای (Game of
Thrones) یه‌كێك بوو له‌و
درایاما به‌ناوبانگانه‌ی له هه‌شت وه‌رزدا له‌لایه‌ن كۆمپانیای نێت فلێكسه‌وه په‌خشكرا
و له جیهاندا پڕبینه‌رترین درامابوو، تیایدا كریستۆڤه‌ر هایڤجو له وه‌رزی سێیه‌مه‌وه
رۆڵی گرنگی هه‌بوو تا دواین وه‌رز.
