ئاوى برنج بۆ جوانی رووخسار به‌كاربهێنه
05:48 - 27/02/2020
"زەمەن"
ئاوى برنج یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه سوودێكى زۆرى بۆ پێستى ڕووخسارى هه‌یه چونكه ده‌بێته هۆی لابردنى په‌ڵه‌ی ڕه‌شى ڕوخسار و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیپكه.
چۆنیه‌تى دروستكردنى گیراوەکە
دوو كوپ ئاو بخه‌ره سه‌ر ئاگرێكى كز و پاشان یه‌ك كوپ برنجى تێبكه و بهێڵه بۆ ماوه‌ی ٢٠ خوله‌ك به‌سه‌ره‌وه بێت، پاشان دایبگره و با بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر ساردبێته‌وه، دواتر پارچه كه‌تانێك به ئاوه‌كه ته‌ڕبكه و بیده له ڕووخسارت و با بۆ ماوه‌ی ٢٠ خوله‌ك بمێنێـه‌وه، له كۆتایدا به ئاوى شله‌تێن بیشۆ.
جێى ئاماژه‌یه پێویسته ئه‌م ماسكه به‌شێوه‌ی هه‌فتانه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌كاربهێندرێت تا ئه‌نجامه‌كانى ده‌رده‌كه‌ون.