103وتار

هاوکێشەیەکی ئاڵۆز ‎دەسەڵات ـ حکومەت ـ خەڵک ـ ئۆپۆزیسیۆن

11/24/2024 9:15:00 PM
د.تیشکۆ رەئوف

‎دەسەڵاتی حوکمڕانی حیزبی لەهەرێمی کوردستانی عێراق هەمو بەهانیشتیمانی و کوردایەتیەکانی کرد بەقوربانی خۆی و لەناوخودی حیزبیشا بۆکۆمەڵێکی دیاریکراوی بەختیاوەر! .

‎حکومەت کراوەتە کەرەسەیەکی بەکارهێنراو بۆ برەودان و پەردەپۆشکردنی ئاکاری ژیانی ئەو بەختیاوەرانە و کەرەسەیەک خەڵکی لەجیاتی بەدەسەڵاتی حیزبی قسەو جنێو بدەن بەحکومەتی دەدەن ئەمەش لە ڕوانگەی نەفامی و یان لەڕوانگەی ترسەوەیە چونکە ئاسانە قسە بەحکومەت وتن بەڵام بە حیزب قسەوتن باجی زۆرە.

‎ئۆپۆزیسیۆن وەک دەستەواژەیەک زۆربەبەرفراوانی لەکایەی کۆمەڵایەتی سیاسیا بەکاردێت ودڵنیاشین لەوەی زۆر بەکەمی تێگەیشتنی بۆکراوە، خەڵکێکی زۆر دەڵێت ئیشم دەوێت لەئۆپۆزیسیۆن و دەبێت حیزب هەر ئۆپۆزیسیۆنبێت ئینجا من دەنگی دەدەمێ!! ‎ئەمەشگەمەیەکی چەواشەکارانایە کە بەسەرکەوتوی دەسەڵاتدارانی حیزب وەک کڵاولەسەری خەڵکیان ناوە!! ‎داواکردنی ئیش و دەسەڵات لە حیزبی تازە ی ئۆپۆزیسیۆن هیچ لۆژيکێکی نیە جگە لەوەی ژمارەی حیزبەکان زیاتردەکات و کاری خەڵک وژیان بەتەواوی پەکدەخات بۆیە ئێمەبەباشی دەبینین حیزب چوە کێبڕکێی هەڵبژاردن و کورسی بەدەستهێنا بێدودڵی بچێتە حکومەتەوەچونکە خەڵک ئیشی ئەوێت و ئیشیش بەدەسەڵات دەکرێت ! ‎داواکردنی ئیش لەحیزبی تازەی ئۆپۆزیسیۆن لەلایەنی دەنگدەرانیەوە ئیجبارکردنێتی بەکارکردن ژێربەژێر لەگەڵ حیزبە دەسەڵاتدارەکاندا . ‎وکاتێک وەک هاوڵاتیەک داوای سەرەتایترین مافی خۆت کەموچەکەتە دەکەیت ،،،،تێئەگەیت دەسەڵاتی حیزبی بەخەڵکی دەڵێت لەڕێگای حکومەتەوە مەعاشەکەتان جوانە!! ‎چونکە لەبنەڕەتا دەسەڵاتی حیزب حساب نەبۆ خەڵک نەبۆ ئۆپۆزیسیۆن وتەنانەت بۆخەڵکەکانی خۆیشی ناکات.







سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن