کرێچی سیاسی یەکێتی و پارتی بە نمونە….
3/27/2023 8:13:00 PM
شەماڵ عەبدولوەفا
دوای ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا لەسەر هەرێمی کوردستان ولێکەوتەکانی، بەهەردوو دیوی ڕەدکردنەوە و وەڵام
دانەوەی و پشتگیری کردنی.
ڕاپۆرتەکە هەموو ئەو بوارە
هەستیارانە ناوخۆیانەی گرتبۆوە کە خەڵکی بە گشتی داد و بێدادیانە بە دەست ئەم
سیاسەتەی هەردوو دەسەڵات دارانی هەرێم،. «نەک حکومداری» یان «نەک بە ناو حکومەتی
هەرێم»!! ڕاپۆرتەکە لە بوارێکدا کورتی هێناوە کە ئەویش پەیوەندیەکانی دەرەوەی
هەردوو حیزبی دەسەڵاتە، لەوانەیە بە پاساوی ئەوەی کە ئەم بوارە شیاو نیە لەم
ڕاپۆرتەدا جێی بکرێتەوە.
ئەوەی من دەمەوێت ئاماژەی پێ بکەم و
لە هەندێ کورتە نوسینی لەوەو پێشم ئاماژەیەکم پێ داوە، ئێستا پێوستە هاوکێشەی
پەیوەندی سیاسی هەردوکیان زۆر ڕونتر بخەمە بەر ڕووناکی کر هۆکارێکی جەوهەریە بۆ
ماڵ وێرانی هەرێمەکەمان!!
پەیوەندی سایسی پارتی و یەکێتی
ئێستا لەم هاوکێشەیەدا خۆی دەبینێتەوە کە هەردوکیان کرێچی تورکیا و ئێرانن بەڵام
جۆرێک لە کرێچتی کەم وێنە.
جۆری گرێبەستەکە:
١- بەرامبەر بەو کرێدانە تورکیا و ئێران هیچ بڕە پاررەکیان ناوێ.
٢- تورکیا و ئێران بۆیان هەیە چیان بوێت بیکەن لەم هەرێمەدا.
٣- پێوستە لەسەر یەکێتی وپارتی کە سەرجەم کۆڵەکەی ئەم ماڵەیە بیروخێنن.