له "بای بای عێراقه‌وه" بۆ "بالروح بالدم نفديك ياعراق"
1/17/2023 3:19:00 PM
ئەرسەلان رەحمان
راسته له هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌ناڵگه‌لێك
هه‌ن و به "زمانی" سۆرانی و
كرمانجی، په‌خشی گوتاریان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كه‌ناڵانه عه‌قڵی كوردیی ئیداره‌یان
نادات، به كوردیی بیر ناكه‌نه‌وه و گوتاریان مۆركی كوردییانه‌ی پێوه نییه (به
رێژه‌یی)
هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی تاكی كورد له زاخۆوه یان
قه‌ڵادزێوه راده‌پێچێت بۆ به‌سره ته‌نیا بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده دڵخوازه‌كه‌ی،
كه عێراقه، ئه‌و گوتاره‌یه، میدیا له‌به‌ر خاتری كۆكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی به
ده‌وری خۆیدا، هه‌ڕه‌مه‌كییانه، بێ خوێندنه‌وه، لێوردبوونه‌وه و له‌به‌رچاوگرتنی لێكه‌وته‌كانی په‌خشی ده‌كات.
ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی له عه‌قڵی ئیداره‌دانی
میدیایی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا هه‌یه، به هێنانی راهێنه‌ری عه‌ره‌بی (كه‌نداوی
یان له‌نده‌نی)، ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریكایی چاره‌سه‌ر ناكرێت.
عه‌قڵیه‌تی پاشكۆیی (بۆ فیكری ئه‌وانی دیكه و خۆ بچووككردنه‌وه له
به‌رده‌م ئه‌وانی دیكه‌دا)، هیچ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ رزگاربوون شك نابات، ته‌نیا خۆی
دووباره ده‌كاته‌وه، له توانای مرۆیی و ماددی به‌رده‌ستی كه‌ڵكی خراپ بۆ
درووستكردنه‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، خۆیه‌كی دابه‌سته و وابه‌سته به ده‌ره‌وه‌ی
ئێمه.
ئه‌و عه‌قڵیه‌ته له بری كرانه‌وه به رووی پرسه جه‌وهه‌رییه‌كانی
ژیان و فراوانكردنی دنیابینی تاكی كورد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین، هه‌ندێك كه‌ناڵ و
ده‌زگا خه‌ریكی بارهێنانی تاكن بۆ ئه‌و په‌روه‌رده كۆیلایه‌تییه‌ی خۆیان له‌سه‌ری
گۆشكراون، ته‌نانه‌ت بته‌كانی ده‌روونیان وه‌ك رووگه به وه‌رگر ده‌ناسێنن.
گرنگ بۆ ئه‌وان، خۆبینینه‌وه‌یه له كه‌سایه‌تیی
هه‌موو وه‌رگرێكدا. واته هه‌مووان وه‌ك ئه‌وان پێیان وابێت چه‌قی دنیا رووگه‌كه‌ی
ئه‌وانه.
ئێستا ئێمه بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ری په‌یامێكین،
كه داماڵراوه له خۆمان، هی ئه‌وانی دیكه‌یه، به سۆرانی و كرمانجی ده‌رخواردمان
ده‌درێت. ملیۆنان دۆلار له رێگه‌ی گه‌یشتنی ئه‌و په‌یامه چه‌واشه‌كارانه‌یه خه‌رج
ده‌كرێت، كه پێی وایه هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌چێته‌وه به‌غدا، تاران، ئه‌نقه‌ره،
واشنتن و برۆكسل و ده‌وحه، یان هه‌ر شوێنێكی دیكه، ته‌نیا هه‌ولێر، مهاباد،
قامشلۆ، ئامه‌د نه‌بێت.
تا نه‌توانرێت گوتارێكی نیشتمانییانه‌ی خۆمانه
دابڕێژرێت و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پیشه‌یی ئاراسته‌ی وه‌رگر بكرێت، قورسه بڵێین میدیایه‌كی
خۆماڵیانه‌مان هه‌یه، خۆیه‌تی و كه‌سی دیكه نییه و بۆ خۆمانه و ئێمه خۆمانی تێدا
ده‌بینینه‌وه.
ئه‌مه‌ش به خۆ ساغكردنه‌وه‌ی عه‌قڵی خۆمانه دێته
دی. "ورگ"ـشۆپی محه‌مه‌د كریشان، جه‌مال ره‌یان، حه‌سه‌ن معه‌ووه‌ز، قه‌ڵه‌می
سوهه‌یره قه‌یسی و مونته‌ها ره‌محی و ده‌یانی دیكه.. هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ به‌رهه‌م دێت،
كه به‌رهه‌م هاتووه.