بازرگانى سلێمانی دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتییان
07:01 - 15/06/2025
زەمەن پرێس:
سەرۆكی
ژووری بازرگانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ راگرتنی جوڵەی بازرگانی
لەلایەن ئـ.ـێرانەوە نەدراوە.
نەوزاد
غەفور، سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەكو ئێستا جوڵەی بازرگانی
لەگەڵ ئێـ.ـران ئاساییە و هیچ بڕیارێكی راگرتنی ئەو جوڵەیە یان داخستنی دەروازەكان
و قەدەغەكرنی جۆرێك كاڵا نەدراوە.
وتیشی،
ئەو كاڵایانەی هاوردەی هەرێم دەكرێن زۆرترینیان كاڵا و پێداویستیی بازرگانین لەگەڵ
شیرەمەنی، سەوزە و میوەش پێشتر بە بڕی زۆر لە ئیـ.ـَرانەوە هاوردە دەكرا، بەڵام
ئێستا بەهۆی ئەوەی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیە، پێویستمان بە هاوردەكردن نییە
و جوتیارەكانمان گرفتی بە بازاڕكردنی بەرهەمەكانیان هەیە.