لە کەرکوک بەهۆى شەڕە چەقۆوە پێنج کەس برینداربوون
07:33 - 06/05/2025
زەمەن - کوردستانى
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیک بیناى کۆنى دادگاى کەرکوک شەڕ روویدا و ئەو کەسانەى شەڕیان کردووە چەقۆیان بەکارهێناوە بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
بەگوێرەى زانیارییەکان، شەڕەکە لەسەر شوێنى راگرتنى ئۆتۆمبێل روویداوە، کەسێک ویستوویەتى لەبەردەم دوکانێک ئۆتۆمبێلەکەى رابگرێت، بەڵام خاوەنى دووکانەکە نەیهێشتووە و پێى گوتووە نابێت بەردەم دوکانەکەى بگرێت، بەوهۆیەوە بووەتە دەمەقاڵێیان و پەلامارى یەکیانداوە و بووەتە شەڕەچەقۆ.
لەئەنجامى شەڕەکە شەش پێنج کەس لە هەردوولا بریندابوون، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و ئەوانى دیکەش دەستگیرکراون